زایەڵە - شاندێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی فەوزی هەریری سەردانی واشنتنی پایتەختی ئەمریکا دەکەن و لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و دۆخی ناوچەکە بە گشتی لەگەڵ بەرپرسانی واشنتن گفتوگۆ دەکەن.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، شاندێكى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیى فه‌وزى هه‌ریرى، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێك له ئه‌مه‌ریكایه و چەند دیدار و كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بەرپرسانی واشنتۆن ده‌بێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، شانده‌كه له ماوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئیدارەی ئه‌مه‌ریكا و كۆنگرێس، ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گەڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، گفتوگۆیان ده‌بێت و بیروڕا ده‌گۆڕنه‌وه.
باس لەوەشکراوە، فه‌لاح مسته‌فا یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ کاروباری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و نیاز ساڵح مسته‌فا به‌رپرسی کاروباری ده‌ره‌وه و دیپلۆماسی له سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، له سه‌ردانه‌که‌دا، یاوه‌ریی به‌ڕێز سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن.