زایەڵە - یەشار گیولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق کۆدەبێتەوە, دواتر سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانیش کۆبوونەوەی دەبێت.
سەردانی وەزیری بەرگریی تورکیا، کە وڵاتێکی بەهێزی ئەندام لە ناتۆیە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان گرنگە، لەم کاتەدا کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و عێراق بەتایبەتی پێیدا تێدەپەڕن، چاوەڕێ دەکرێت ئەنجامەکانی کاریگەر بن.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری تورکیادا هاتووە، مەتین گۆرەک سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا یاوەری گیولەر دەکات لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە ماوەی سەردانەکە نەکراوە و نە ئەو بابەتانەی کە گولەر لەو ماوەیەدا لەگەل بەرپرسانی هەرێم و بەغدا باسی دەکات.
کامەران کەریم