زایەڵە - سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگهیاند: دەسەڵاتدرانی هەرێم بەرژەوەندیان لەوەدا نەبووە كە چاكسازی بكەن، بۆیە چاكسازیان ئەنجام نەدا.
دكتۆر هادی عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند: زیاتر لە 30 ساڵە دەرفەت لەبەردەم دەسەڵاتداران بووە، دەبوایە چاكسازیان بكردایە ئەگەر ئیرادەیان هەبووایە، بەڵام دیارە ئیرادەیان نەبووە بۆ ئەوپرسەیە.
ئاماژهی بهوهشكرد: هەربۆیە ساڵ بەدوای ساڵ دۆخەكە خراپتربووە، هەڵبژاردنیش دەرفەتە بۆ گۆڕانكاری تاوەكو چاكسازی بكرێت .
کامەران کەریم