زایەڵە - دەستەی داكۆكی مافی مامۆستایان لە پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنن: بێمنەتی حكومەت بەرامبەر بە مامۆستایان وادەكات كە سورتربن لەسەر هەڵوێستەكانیان و بێ منەتبن لە غیابدان و بەبێ دەستكەوت ناگەڕێنەوە بۆناو هۆڵەكانی خوێندن.
مامۆستایانی ناڕازی لە پارێزگای هەڵەبجە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا،رایانگەیاند: دوای پێنج مانگ لە بایكۆت و مانەوە لە دەرەوەی هۆڵەكانی خوێندن، هیچ وەڵامێكی باوەڕپێهێنەرمان بەدەست نەگەیشتوە، بۆیە بێمنەتی حكومەت، ئێمە مكوڕ و سورتر دەكات لەسەر رەوایەتی و بەردەوامی بە هەڵوێستەكانمان.
ئاماژه بهوهش دهكهن: حزبەكانی دەسەڵات، وەك كاڵایەك مامەڵە بە پرسی بایكۆتی مامۆستایانەوە دەكەن، لەلایەك لەگەڵ مامۆستایان تەبا و كۆكن و لەلایەكی دیكەوە هەمو رێگەیەك دەگرنەبەر بۆ شكاندنی بایكۆتی مامۆستایانی ناڕازی.
باس لهوهش كراوه:لە بری فشارەكانی وەزیری پەروەردە و بەڕێوەبەرە گشتییەكان بۆسەر مامۆستایان و فەرمانبەران، بۆچی فشار ناكەن بۆ جێبەجێكردنی مافەكانی مامۆستایان، بۆیە ئێمە وەك دەستەی داكۆكی لە مافی مامۆستایان لە پارێزگای هەڵەبجە بێ منەتین لە غیابدانمان، ئامادەین شان بدەینە ژێرباری ئەم بەرپرسیارێتیە و بەبێ دەستكەوت ناگەڕێینەوە بۆناو هۆڵەكانی خوێندن.
ههروهها داواش لە بەڕێوەبەری خوێندنگاكان دەكەن نەچنە ژێر باری هیچ فشارێك و چۆن پێشتر پشتگیری مامۆستایانتان كردوە هەر بەوشێوە بەردەوامبن، هەروەها ئەو مامۆستایانەشی بایكۆتیان شكاندوە بگەڕێنەوە بۆ ریزەكانی هاوپیشەكانتان.
ئهوهشیان خستۆتهڕوو: بۆ پێداگری لە بایكۆت و خەباتە رەواكەمان مامۆستایانی ناڕازی رۆژی یەكشەممە (11ـی شوبات) خۆپیشاندانی بەرفراوانی بەبەشداری فەرمانبەران و خانەنشینان و كاسبكاران و كەسوكاری خوێندكاران ئەنجام دەدات و بایكۆت بەردەوامە تا گەیشتن بە ئامانجەكان.
کامەران کەریم