زایەڵە ـــ کونفیدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا، سەبارەت بە بردنەوەی تیپی نیشتمانی ئوردۆن و گەیشتنیان بۆ بەشی فیناڵی جامی نەتەوەکانی ئاسیا، کاردانەوەی پیشان داوە.

لە چوارچێوەی قۆناحی نیوەدواینی جامی نەتەوەکانی ئاسیا، تیپی نیشتمانی تۆپی پێ ئوردۆن بە پیشاندانی نومایشێکی بێوێنە بەرانبەر بە کووریای باشوور یارییەکەی بردەوە و وەکوو یەکەمین فیناڵیست نێوی لەسەر دانرا.

کونفیدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا لەمەڕ بردنەوەی ئوردۆن نووسیویەتی: ئوردۆن خۆی گەیاندە بەشی فیناڵ و تەیار و ئامادەیە تا بۆ جاری یەکەم پلەی پاڵەوانی ئاسیا بەدەست بهێنێت.
هەروەها AFC نووسیویەتی، نومایشی تیپی ئوردۆن بەڕاستی بێوێنە بوو و ئەو تیپە لە هەموو مێژوودا بۆ یەکەمجار گەیشتە بەشی فیناڵی جامی نەتەوەکانی ئاسیا.

کەژاڵ حەمیدی