زایەڵە - وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە كۆشكی سپی داوای لێبوردنی دەكات، بەرامبەر بەلێدوانێكی هەڵەیەی كە گوایە واشنتۆن بەغدای لە هێرشە ئاسمانییەكانی هەینی رابردوو، ئاگاداركردووەتەوە. 

جۆن كيربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە كۆشكی سپی رۆژی هەینی رابردوو رایگەیاندبوو، ویلایەتە یەكگرتووەكان بەر لە ئەنجامدانی هێرشەكان، عیراقی ئاگاداركردووەتەوە، بەڵام دواتر فیدانت باتیڵ، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكان بەر لە هێرشەكان عیراقی ئاگادارنەكردووەتەوە، بەڵكو دوای هێرشەكان عیراقی ئاگاداركردەوە.

هەینی رابردوو، ئەمریكا وەك وەڵامێك بۆ هێرشی سەر هێزەكانی لە ئوردن كە تێیدا 3 سەرباز كوژران و زیاتر لە 40 سەربازی تر برینداربوون، هێرشیكردە سەر پێگەی گروپە چەكدارەكان لە عیراق و سوریا.