زایەڵە - بزووتنەوەی نوجەبا پاش هێرشەکانی ئەمریکا لە بەغدا کە کوژرانی چەند سەرکردەی موقاوەمەی لێکەوتەوە، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە تەواو سەبریان نەماوە و وەڵامیان دەبێت.
دوای بە ئامانجگرتنی چەند سەرکردەیەکی موقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق و کوشتنی هەریەک لە ئەبو باقر ساعدی، بەرپرسی درۆن و سیستەمی ئاسمانی کەتائیبی حزبوڵڵا و حاج ئهركان عهلیاوی کە بە درۆن ئۆتۆمبێلەکانیان لە ناوچەی مەشتەل لە بەغدا کرایە ئامانج. بزوتنەوەی نوجوبا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند ئێمەش کات و شوێنی گونجاو هەڵدەبژێرین، و دەرئەنجامەکەیتان پێشان دەدەین، چاوەڕێی وەڵامبن.