زایەڵە - نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بە زیاتر لە 81 دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان بەرزبوەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 81 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت.
هەروەها، نرخى بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمەریکیش بەرزبونەوەى تۆمارکردوە و بە 76 دۆلار و 8 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت.
روداوە جیهانییەکان، بەردەوام کاریگەریی راستەوخۆ دەکەنە سەر نرخى نەوت لە جیهاندا، بەزربونەوەى نرخى نەوت ئەمجارە پەیوەندیی بە زیادبونى خواست هەیە بۆ سوتەمەنیی ئەمەریکا و هەروەها رەتکردنەوەى ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیلەوە لەگەڵ گروپى حەمماسەوە هەیە.