زایەڵە - ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان سێیەمین ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی بۆ ساڵی (٢٠٢٣) بڵاوکردەوە، سەبارەت بەو پێشێلکاریانەی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوسان و دەزگاکانی ڕگەیاندن ئەنجامدراون. 
بەپێی تۆماری پێشێلكاریەکانی ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان لە چوار پارێزگەکەی هەرێمی کوردستان (١٣٦) پێشێلکاریی بەرامبەر بە رۆژنامەنووس و دەزگەی راگەیاندن ئەنجامدراون، کە پێشێلكارییەکان پێکهاتوون لە دەستگیركردن، رێگەنەدان بە رووماڵكردن، هێرش و سووكایەتی و دەستبەسەراگرتنی كەلوپەلی رۆژنامەنووسی.
لە راپۆرتەکەدا هاتووەکە لە هه‌ولێر (٧٨) پێشێلکاری، لە دهۆك (٣٧) پێشێلكاری، لە سلێمانی (١١) پێشێلكاری و هەڵەبجەش (١٠) پێشێلكاری تۆماركراون.
 ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان وردەکاری پێشێلکاریەکانی لە ڕاپۆرتەکەدا بڵاوکردوەتەوە بەم شێوەیە: 
 
هەولێر:
- دەستگیرکردن (١٠)
- رێگەنەدان بە رووماڵكردن (٤٣)
- هێرش و سووكایەتی (٩)
- لێدان (١)
- وەرگرتنی بەڵێننامە (٢)
- هەڕەشە (٣)
- دەستبەسەراگرتنی كەلوپەلی رۆژنامەنووسی (٩)
 
دهۆک:
- دەستگیرکردن (٨)
- رێگەنەدان بە رووماڵكردن (١٦)
- تۆمارکردنی سکاڵا دژی ڕۆژنامەنوسان (٥)
- هەڕەشە (٣)
- شکاندنی کەلوپەلی ڕۆژنامەوانی (٢)
- هەڵکوتانە سەر دەزگای میدیایی (٣)
 
سلێمانی:
- دەستگیرکردن (٢)
- رێگەنەدان بە رووماڵكردن (٦)
- تۆمارکردنی سکاڵا دژی ڕۆژنامەنوسان (٣)
 
هەڵەبجە:
- دەستگیرکردن (١)
- رێگەنەدان بە رووماڵكردن (٦)
- تۆمارکردنی سکاڵا دژی ڕۆژنامەنوسان (٣)
 
کامەران کەریم