زایەڵە - ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی سلێمانی ڕایانگه‌یاند: رۆژی یەكشەمە بەرفراوانترین خۆپیشاندان لە سلێمانی ئەنجام دەدەین، لەژێر ناوی(بەردەوامین، بەردەوامی زامنی گەیشتنە بە مافەکانمان).
له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی سلێمانی ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه‌:  مامۆستایانی کۆڵنەدەر و خۆڕاگر، فەرمانبەرانی مافخوراو، مامۆستایانی ئایینیی حەقخواز، خوێندکاران، دایکان و باوکانی ئازیز، کاسبکارانی مەرد و بەهەڵوێست، چین و توێژە جیاوازە ستەمدیدەکان ڕۆژی یەکشەممە 11/ 2/ 2024، لەژێر ناوی (بەردەوامین ، بەردەوامی زامنی گەیشتنە بە مافەکانمان ) بەرفراوانترین خۆپیشاندان، لە سلێمانی ڕادەگەیەنین.
ئه‌وه‌شیانخستوه‌ته‌ڕوو:  بەشداریتان پووچەڵکردنەوەی ئەو هەوڵە نەزۆکانەیە، کە هەندێک لەپێناو بەرژەوەندیی حیزبیی و کەسیی خۆیان، داویانە و ئەیدەن بۆ نەگەیشتن بە مافەکانمان.
کامەران کەریم