زایەڵە - پەروەردەی رانیە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: ئاگاداری هەموو ئەو وانەبێژانە دەکەین کە یەدەگن لە سنووری پەروەردەکەمان، وەڵامی پەیوەندییەکانی پەروەردەمان بدەنەوە یاخود ئەو ژمارە مۆبایلەی لای ئێمە تۆمارکراوە دانەخرابێت.
ئەوەشی خستەڕوو: بەپێچەوانەوە ئەو مامۆستایانە خۆیان بەرپرسیار دەبن لە دواکەوتنی ریزبەندی لەکاتی دانانی وانەبێژ.
کامەران کەریم