زایەڵە - ئەمڕۆ شەممە، لەپێناو سەلامەتی گشتی و ئەو گۆشتەی لە کێڵگەكانەوە بەرهەمدەهێنرێت تا ئا مادەکردنی بۆ خواردن، رێکخراوی ڤێتێرنەری لە پێناو ژیان کۆنفرانسی کوالێتی و بەرهەمهێنانی گۆشت لە هەرێمی کوردستانی سازکرد و ئەندامانی لیژنەی باڵای قائیمقامیەتی سلێمانی ئامادەی کۆنفڕانسەکە بون.
گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان بەزایەڵەی  ڕاگەیاند:  بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی توانای ئەندامانی لیژنە هاوبەشەکان و سود وەرگرتن لە توێژینەوە نوێکان لە سەرجەم ئەو بوارانەی دەچێتە چوارچێوەی کاری لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، بەشداری خول و کۆنفرانسەکان دەکەن.
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد:  وەرگرتنی زانیارییە نوێکان بۆ باشترکردنی کاری رۆژانەی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییە، لەكاتی سەردان و پشكنیینەكاندا.
بەپێی ئەو ئامارانەی لە کۆنفرانسەکەدا خرانەڕو، لە عێراق ساڵانە (600) هەزار تۆن گۆشتی سور بەکاردەهێنرێت کە بۆ هەر تاکێک نزیکە (19) کیلۆگرام دەکات، بەڵام بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەوو بەکارهێنان و خواردنی گۆشتی سور لەلایەن خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە کەمیکردوە.
کامەران کەریم