زایەڵە - یەکەمین چالاکییەکانی فێستیڤاڵی فیلمی بەغدا ڕۆژی شەممە بە پاڵپشتی "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران کرایەوە.
فێستیڤاڵەکە لەلایەن سندیکای هونەرمەندان بە سەرپەرشتی وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارە دێرینەکان بە هاوکاری بەشی سینەما و شانۆ رێکخراوە و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ئاهەنگی کردنەوەی شانۆکە لە شانۆی مەنسور لە گۆڕەپانی ئاهەنگەکان بەڕێوەدەچێت و چالاکییەکانیش لە شانۆی ڕەشیدی نیشتیمانی تا ڕۆژی چوارشەممە، 14 شوبات بەڕێوەدەچێت.