زایەڵە ـــ کیژان مەقسوودی خانمە وەرزشوانی کوردستانی لە پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانی ئاسیا سێ نیشانی بوڕۆنزی بەدەستهێنا.
خاتوو کیژان مەقسوودی وەرزشوانی نەتەوەیی ئێرانی لە دەستەی 87 کیلۆگرامدا لە وەرزشی کێشهەڵگریدا بە هەڵگرتنی کێشی 96 و 117 کیلۆگرام لە یەک زەرپ و دوو زەرپدا، وێڕای بەدەستهێنانی نیشانی بۆڕۆنزی ئەو پێشبڕکێیانە، بە هۆی تۆمارکردنی ڕیکوردی 213 کیلۆگرامی، نیشانی بۆڕۆنزی کۆی کێشەکانیشی بەدەستهێنا و لەسەر کورسی سێهەمی ئەو پێشبدکێیانەدا ڕاوەستا.
کەژاڵ حەمیدی