زایەڵە ـــ ئەستێرەی قەتەر و ئاغەی گوڵی جام وەکوو باشترین یاریزانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا ناسێندرا.
تیپی نیشتمانی تۆپی پێ قەتەر لە دیداری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئاسیا بەرانبەر بە ئوردۆن یارییەکەی بردەوە و پلەی پاڵەوانی ئاسیای بەدەست هێنا.
ئەکەم عەفیف لەو یارییانەدا بە تۆمار کردنی 8 گوڵ و 3 پاسی گوڵ وەکوو باشترین یاریزانی جامی ئاسیا ناسێندرا.
(مەشعەل بەرشام)یش، گوڵپارێزی تیپی قەتەر، وەکوو باشترین گوڵپارێزی جامی نەتەوەکانی ئاسیا ناسێندرا و شایانی ئاماژەیە کە خەڵاتی یاری جوانمیرانەش گەیشتە تیپی قەتەر.
تیپی نیشتمانی قەتەر لە ساڵەکانی 2019دا توانیبووی بە ئاکامی 3 بەر 1 ژاپۆن تووشی شکست بکات و وەکوو پاڵەوانی ئاسیا نێوی لێ ببرێت.
کەژاڵ حەمیدی