ئەفسانەی سالاری بۆ دوو بەرهەمی "خانوو" و "تارە قەدەغەکەن" توانی خەڵاتی 5 هەزار دۆلاری باشترین سینەماکاری داهێنەر لە فستیڤاڵی بباتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەفسانەی سالاری خانمە هونەرمەند و سینماکاری ئێرانی بە دوو بەرهەمی دێکیۆمێنتاری  "خانوو" و "تارە قەدەغەکەن" بەشداری فستیڤاڵی نێونەتەوەیی تین لاینی کرد لە ویلایەتی تێگزاسی ئەمەریکا.

ئەم دوو بەرهەمە  کە باسی پەنابەرە ئەفغانەکان دەکەن، لەم فستیڤاڵە توانیان خەڵاتی 5 هەزار دۆلاری مسۆگەر بکەن.

ئەم بەرهەمانە پێشتریش لە فستیڤاڵە جیهانئییەکان خەڵاتیان مسۆگەر کردووە.