زایەڵە - سروە محەمەد ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشەی زیادکردنی ناوی زانکۆی گەرمیان سەردانی مجلس الخدمەمان کرد.لەلایەن بەڕێز ( محەمەد تمیمی ) سەرۆکی مجلس الخدمة پێشوازیمان لێکرا.
وتیشی: ئامانج لەسەردانەکەمان بەدواداچوون و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بوو کە پەیوەندیدارن بەوەرگرتنی خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان کە سەر بەناوچە جێناکۆکەکانن مادەی 140 دەرچووی بەشە زانستیەکانن.
کامەران کەریم