زایەڵە - مەراسیمی ٤٥ هەمین ساڵوەگەری سەرکەوتنی شۆڕی ئیسلامی ئێران لەشاری هەولێر بەرێوەچوو،
بە گوێرەی ڕاپۆرتی نوێنەرایەتی ئێران لە هەولێر، نوێنەری کونسوڵخانەکانی وڵاتان و حیزب و کەسایەتی کوردستانی ئامادەی مەراسیمەکە بوون،
سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وتاری یەکەمی مەراسیمەکەی پێشکەش کرد و رایگەیاند کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران نەبووایە شتێک نەدەبوو بەناوی هەرێم.
بەچەند هۆنراوە و سرودێک ئاهەنگەکە رازێنرایەوە و دواتر نەسروڵڵا رەشنودی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران، وتاری دووەمی خوێندەوە گووتی: “هەوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەیە، چوارچێوەیەکی هەماهەنگی سیاسی و ئابووری لەنێوان وڵاتانی ناوچەکە، بەتایبەت دراوسێکانی دروست بکات. بەرقەرار کردنی ئاسایش بۆ ئێمە گرنگە لە ناوچەکەدا، بەڵام دیارە ئەمریکیەکان بەناوی پاراستنی ئاسایشی عێراق، ئامادەگیان هەیە و ئاسمان و زەوی ئەم وڵاتەیان بەدەستە، بە سودوەرگرتن لەم کەشەی دروستیان کردووە، دژی هێزە یاساییەکان عێراق دەجەنگێت و رۆژانە لێیان شەهید دەکات، ئەمە هەنگاوێکی مەترسیدارە و ئاسایشی عێراق تێکدەدات، ئێمە بە توندی مەحکومی دەکەین”
ئاماژە بەوەش دراوە؛ لەکۆتایی ئاهەنگەکەدا سەرکردە و ئەندامانی حیزبە کوردستانیەکان دوای سوپاسی هاوکاریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان، پێکەوە کێکی جەژنی ساڵگەردی ٤٥ هەمین شۆڕشی ئیسلامیان لەت کرد.