زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی پلانی شارەوانی بۆ زیاتر خزمەتكردن و پەرەپێدانی شەقامەكانی شاری هەولێر پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامێكی 20م لە سەنتەری شاری هەولێر جێبەجێ كرا.  
 
گوژمەی ئەو پرۆژەیە لەسەر بودجەی سەرباری پارێزگەی هەولێر و بە سەرپەرشتیی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەشی هەولێر جێبەجێ كرا. 
 
پرۆژەكە بریتییە لە دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامێکی (20)م لە نێوان شەقامی خزمەتگوزاری(120)م بۆ گەڕەکی ماردین كە كاریگەرییەكی زۆر باشی لەسەر كەمكردنەوەی جەنجاڵی دەبێت، هاوكات ئاسانكارییەكی زۆر پێشكەش بە دانیشتووانی سنوورەكە و شۆفێرانی شاری هەولێر دەكات.
 
کامەران کەریم