زایەڵە ـــ کەپیتانی تیپی نیشتمانی قەتەر پاش پاڵەوانێتی ئاسیا، کەیرۆشی داوەتە بەر تانە و تەشەر.
 
"کەیرۆش بەرگری لە درەوشاندنی ئێمە دەکرد" ئەمە وتەکانی حەسەن ئەلهیدۆس، کەپیتانی تیپی نیشتمانی قەتەر بوو پاش گەیشتن بە پلەی قارەمانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا.
 
38 ڕۆژی مابووە دەسپێکی پێشبڕکێیەکانی نەتەوەکانی ئاسیا، کەیرۆش لە لایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێ قەتەر لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و لوپزی ئسپانیایی بوو بە جێگری ئەو ڕاهێنەرە پورتێگالیە.
 
ئەلهیدۆس گوتیشی: دەبێ دان بەو ڕاستیەدا بنێم کە لە کاتی ڕاهێنەری کەیرۆشدا یاریزانانی قەتەر نەیاندەتوانی یاری خۆیان ئەنجام بدەن.
 
کەپیتانی تیپی نیشتمانی قەتەر لەو باوەڕەدایە کە فیدراسیۆنی قەتەر لە باشترین کاتدا بڕیاری کۆتایی هێنان بە هاوکاری لەگەل کەیرۆشی دا و ناوبراوی دوورخستەوە و لوپزی وەکوو ڕاهێنەر هەڵبژارد تاکوو یاریزانانی قەتەر لەژێر سێبەری مەدرەسەی تۆپی پێ ئسپانیادا بدرەوشێتەوە و پلەی پاڵەوانی خۆی بەدەست بهێنێت.
 
 
کەژاڵ حەمیدی