زایەڵە - لیوا ئەیوب سەرپەرشتیاری لیوای 3 و 7ـی پێشمەرگە لەبارەی ڕووخاندنی ماڵەکەی دێرین ئەمحەد ڕایگەیاندووە: دەبێت یاسا سەروەر بێت، کوێخا دێرین یان هەر کەسێکی دیکە کە تاوانێکی کرد دەبێت خۆی رادەستی یاسا بکات.
وتیشی: ماڵی کاک کۆسرەت لەم دۆسیەیەدا هیچ کێشەیەکیان نییە چونکە کوێخا دێرین فەرماندەی سەربازی نەبووە، کەسێک کە تاوانبار بوو ماڵی کاک کۆسرەت باکیان نییە بگیرێت یان نا.
ڕونیشیکردەوە: پێم وانییە هۆکاری سیاسی لە پشت بڕیارەکانەوە بێت دێرین ئەحمەد تاوانی کردوە بۆیە ئەم مامەڵەیەی لەگەڵ دەکرێت.
کامەران کەریم