زایەڵە - سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، بۆ ئەوەی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان کە لەگەڵ عێراقدا جێبەجێ دەکەن بەردەوامبێت، پێویستە تیرۆر لەناوببرێت، تورکیا رێگە بە مانەوەی تیرۆرستان نادات لە سنورەکانی باشوری وڵاتەکە، لە مانگەکانی هاوینی ئەمساڵیش ئۆپەراسیۆنەکانیان فراوانتر دەکەن.

رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا لە دوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە وتارێکدا رایگەیاند، لەناوبردنی تیرۆر گرنگە بۆ بەردەوامیدان بە پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان کە لەگەڵ عێراقدا سەرقاڵی جێبەجێکردنین.

ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا رێگە بە مانەوەی "تیرۆرستان" نادات لە سنورەکانی باشوری وڵاتەکە، بە ئامانجی پانکردنەوەی سەری رێکخراوە تیرۆرستییەکان کاردەکەن، لە هەر کوێیەکیش بیاندۆزنەوە ژێرخانەکانیان دەڕوخێنن.

ئەوەشی خستەڕو، لە مانگەکانی هاوینی ئەمساڵ ئۆپەراسیۆنی چنگ پتەوتر دەبێت و هەلی زیاتریان بۆ دێتە پێشەوە بۆ ئەنجامدانی هێرشی بەرفراوانتر