زایەڵە – ڕۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاوی کردەوە  کەمبوونەوەی هەڵاوسان لە بازاڕەکانی ئەمریکا لە ئێستادا بەشێوەیەکی جێگیر ناڕوا بەڕێوە. 
لە ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامەیەدا هاتووە: بەگوێرەی داتاکانی مەکتەبی ئاماری کرێکارانی ئەمریکا نرخی شتومەک لە بازاڕەکاندا بەرێژەی لەسەدا 3.1 بەرزبووەتەوە لە مانگی رابردوودا بەراورد بە ساڵی پێشووتر. 
ئاماژە بەوەش دراوە؛ هەرچەندە دامەزراوەی یەدەگی فیدڕاڵیی ئەمریکا هەوڵدەدات هەڵاوسانی وڵاتەکەی بۆ لەسەدا دوو دابەزێنێت، بانکە ناوەندییەکان دەڵێن سەرکەوتن بەسەر ئەو پرسەدا لەئێستا بەدیی نایەت.