زایەڵە - لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی هەڵەبجە رایگەیاند: درەنگانی شەوی رابردوو پاش ئەوەی ئاگادارکراینەوە لەلایەن بازگەکانی شارەزوور ََ- بازگەی زەمەقی لەهەبوونی تەکسیەک کەژمارەیەک مریشکی مردارەوەبوولەسندوقەکەیدا هەبووە و ویستراوە بهێنرێتە ناو شاری هەڵەبجە.
پاش سەردانی کردنی مەیدانی لیژنەکەمان بۆ بازگەکە، پشکنین کرا بۆمریشکە مدارەوەبوەکان لەلایەن پزشکی ڤێتێرنەریەوە دڵنیابووینەوە، کە مریشکەکان نەخۆش بوون و لەرۆژی پێشترەوە مرداربوونەتەوە، هەنێکیشیان هی دوێنێ بوون، دەستبەجێ لەلایەن لیژنەکەمانەوە دەستی بەسەرداگیراو لەناو بران.خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
سوپاس بۆ بازگەی زەمەقی هەمیشە هاوکارمانە لەپاراستنی تەندروستی هاوشاریانمان، ئەگەر ڕێگری نەکرایا لەم مریشکانە ئەوا خوانە خواستە لەسەر سفرەمان دەبووە ژەهرێک و ئازارێک بۆ کەسوکارمان.
کامەران کەریم