زایەڵە - وه‌زیرى به‌رگرى ئێران رایگه‌یاند، سیستمه‌ نوێیه‌كه‌ى ئێران ده‌توانێت له‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ سێ خوله‌ك ئامانجه‌كه‌ى بپێكێت و تێكى بشكێنێت.

محەمەد رەزا ئاشتیانی، وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانى ئێران رایگه‌یاند "ئەو سیستمە بەرگرییە نوێیه‌ى ئێران دروستیكردووه‌، دەتوانێت ئامانجی 180 کیلۆمەتری بناسێتەوەو 120 کیلۆمەتریدا بیپێکێت و تێکی بشکێنێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو " سیستەمی ئارمان زۆر خێرایە و لە کەمتر لە 3 خولەکدا ئامادەی ئۆپراسیۆن دەبێت و ئەو سیستەمە سیستەمێکی دڵنیایە بۆ بەرگری لە وڵات".