زایەڵە - نزار مەحمود جەختی لەسەر ئەوە کردەوە تا بەدوای خاڵە ناکۆکەکانەوە بین ڕۆژمان لەمە باشتر نابێت.
نزار مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: پێشتر ناکۆکی لە نیوان ئەمارەتەکان و دواتر لەناو ئەمارەت و پاشان خێڵ و ناوچەو عەشیرەتەکان و دواتر نێوان حیزبەکان و پاشان ناوخۆی حیزبەکان و نێوان بنەماڵە دەستڕۆشتوەکان و ئێستاش خودی بنەماڵەکان و براکان کە لەزۆربەی گەلان لە خوارەوە هۆزو بنەماڵەو شار و ناوچەوئەمارەتەکان بەدوای خاڵی هاوبەشدا گەڕان و دەوڵەت و وڵاتیان پێکهێناو زیاتریش گەڕان تا خاڵی هاوبەشیش لەگەڵ نەتەوە کانی چوار دەوریان بدۆزنەوە بۆ پێکهێنانی یەکێتی نێو نەتەوەی گەورەتر لەدەوڵەت و نەتەوەش.
ناوبراو وتیشی: ئێمەی کوردیش ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر کنەو پشکنین بۆ دۆزینەنەوەی جیاوازی وخاڵە ناکۆ کەکان ئەکەین لەنێوان خۆماندا.
کامەران کەریم