زایەڵە ـ ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت،ناردنی 618 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمى کوردستان تاوەکو هەژمارکردنى یاسای بودجە بەردەوامدهبێت.
موعین کازمى ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند،بۆ هەموارى یاساى بودجەى گشتى، وەزارەتى دارایی کارەکانى خۆى تەواوکردوەو پێشنیازەکانى ناردوە بۆ ئەنجومەنى وەزیران، ئێستا پرسەکە لەبەردەم لیژنەى ڕاوێژکارانى ئەنجومەنى وەزیرانە کە کارەکانیان تەواونەکردوە تاوەکو بینێرن بۆ پەرلەمان بەمەبەستى پەسەندکردنى.
ئاماژەی بەوەش كردووە،گرنگترین ئەو پرسانەى ناو هەموارى یاساى بودجەن کە مشتومڕیان لەسەرە، پارەیەکى پێشنیازکراو نییە بۆ نرخى تێچوى بەرهەمهێنانى نەوت لەهەرێمى کوردستان لەنێوان نرخى تێچوى بەرهەمهێنانى نەوت لەبەسرەو هەرێمى کوردستان.
ئەوەشی خستەڕوو،ئەو 618 ملیار دینارەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا بۆ هەرێمى کوردستانى بنێرێت، تاوەکو هەژمارکردنى یاسای بودجە بەردەوامدهبێت، بەڵام تائەوکاتە، مانگانە ئەگەر هەیە پێویستى بەبڕیارى ئەنجوومەنى وەزیران بێت.
کامەران کەریم