زایەڵە - وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پەیوەندی و هەماهەنگییە ئەمنییەکانی نێوان ئێران و عێراق لە باشترین دۆخدایە.

ناسر کەنعانی  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسێکدا رایگەیاند، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئێران لە باشترین بارودۆخدان چ لە رووی پاراستنی سنورەکان و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ئابوریی و بازرگانیی و ئاسایشەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان بوونی هێزی بیانی لە ناوچەکە رەتدەکەنەوە و پێیان وایە بوونی ئەو هێزانە لە عێراق زامنکەری سەقامگیری وڵاتەکە ناکات، بەڵکو سەقامگیری ناوچەکە ئاڵۆزدەکەن.