زایەڵە - وادەی ناردنی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عیراق ئاشكرادەكرێتئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە لە دوای 25ی ئەم مانگەوە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی عیراق بنێردرێت.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاندوە، بەپێی پشكی هەرێمی كوردستان لە خەرجی راستەقینە، ئەگەری هەیە بڕی ئەو بودجەیەی لەلایەن عیراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت، بەراورد بە مانگی رابردوو كەم یان زیاد بكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ  سێ شەممە وەزارەتی دارایی عیراق دەستی بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگی شوبات كرد.

کامەران کەریم