زایەڵە - ئاشکرایە کەماوەی زیاتر لە(٣٣)ساڵە لەھەرێمی کوردستاندا دەسەڵاتێکی خۆ جێی کوردی کاروباری ئیداری و سیاسی ھەرێمەکە بەڕێوەدەبا.

لە سەرەتای دەسەڵاتدا کۆمەڵێ گیروگرفت وتەنگژە ڕوبەڕوی ئەم دەسەڵاتەبویەوە بەڵام لەبەرئەوەی گەلی کورد زۆرنەھامەتی ودەردی سەری بەدەست دەسەڵاتدارانی ڕژێمی لەناوچوی بەعسەوە چەشتبوو, ھەمانکات گەلی کورد ئاشنایەتی و دەست وپەنجەی لەگەڵ ئەلف وبێی دیموکراسیدا نەرم نەکردبوو بە ھەموکەم وکوڕیەکانی دەسەڵاتی لۆکاڵی ڕازی بوو، بەڵام پاش ماوەێکی کەم دوبارە دێوەزمەی پۆلێنکردنی ھاووڵاتیان لەھاوکێشەسیاسی وئیداریەکاندابەشێوەێکی زۆر زەق ڕەنگی دایەوە و ھەموو حەزوو ھیواو ئاواتەکانی گەل بوون بەبڵقی سەر ئاو، لەلاێکەوە شەڕی وێرانکەری ناوخۆو لەلاێکی ترەوە ئابڵوقەی ئابوری بەرگی ڕەشی بەباڵای گەلی کورددا کرد ، کارگەیشتەدابەشکردنی سنورو ناوچەکان و لەیەککاتدا چەند دەسەڵاتێکی میلیشیایی لەچەندھەرێمێکی کوردستاندا پێگەی خۆیان قایم کردو ئەم پاشاگەردانیە تائەمڕۆشی لەگەڵدابێت بەردەوامە ،  ئەوەی دەمانەوێت بیڵیین ئەوەیە ھەرحکومەت ودەسەڵاتێک جاڕی شەڕی نائاشکرای لەگەڵ گەلەکەی خۆیدا داو درزی جیاکاری قۆرغکردنی دەسەڵاتی بۆخۆی بەڕەوابینی ئەوا پێش وەخت جاڕی مەرگی خۆی داوە ، ئەگەرسەیری نزیکترین ھاوشێوەو ھاومێژووی خۆمان بکەین ، ئەوادەسەڵاتی فەڵستینی بەنمونە وەردەگرین وبەراوردێکی خێرا لەنێوان ئەوان و خۆماندا دەکەین تا ڕونتر لەم ھاوکێشەی ئەمڕۆی گۆڕەپانی سیاسی کورستان وردبینەوە، دیارەساڵانی پەنجاو شەستەکان ساڵاًنی بزوتنەوەڕزگاری خوازوشۆڕشەنیشتمانیەکانە لەپێناو سەربەخۆیدا، لەمێژووی نوێدا شۆڕشی ئەیلول لەساڵی ١٩٦١لەکوردستان، بەرپابوو، بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی فەڵەستینیش لە١/١/١٩٦١ڕگەێنراو شۆڕشی چەکداری لەو وڵاتەشدا پێینایەقۆناغێکی نوێی ڕێکخراوەوە، لەساڵی(١٩٩١) پەیمان نامەی ئۆسلۆلەنێوان بزوتنەوەی(فتح)وئیسرائیلدامۆرکرا. لە کوردستانیشدالەکۆتایی زستانی(١٩٩١)بەشێکی زۆری کوردستان لەچنگ دەسەڵاتی بەعس ڕزگار کرا، لەفەلەستیندا تائەمڕۆشی لەگەڵدابێت ئیسرائیل داننانێت بەگەڕانەوەی ئاوارەکانی دەرەوەی خاکی فەڵەستینداودانیش، بەحکومەتەکەیدا نانێت،لای خۆشمان تائەمڕۆ بڕواو قەناعەتی مەبدەئی لای حکومەتی ناوەندی دروست نەبوو دان بەھەرێمی کوردستاندابنێت ھەرچەندە لەدەستوردا ئەومەسەلەیە بەڕونی دیارە ھەروەھا کۆمەڵێ ناوچەی دابڕاوی ستراتیژی و مێژووی کوردستان گەڕانەوەیان لەمڕۆدا زۆرمەحاڵەو حکومەتی عێراق وھێزەسیاسی و مەزهەبیەکان باوەڕیان بەکوردستانی بوونی زۆرشوێن وناوچەیان نییە ھەرچۆن دەسەڵاتی دینی جولەکەش باوەڕیان بەدەوڵەتی فەڵەستینی نییە،  دیارە  مێژووش ڕەحم بەکەس ناکات .

کامەران کەریم