زایەڵە - پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رێورەسمێکی تایبەتدا رووفاتی 172 ئەنفالکراو لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە قەزای چەمچەماڵ بەخاکسپێردرا و خانمی یەکەمی عێراقیش بەڵێنیدا دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکانیان ئەو رووفاتانەی دیکە کە ماون بگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق لە وتارێکدا کە لە رێورەسمی بەخاکسپاردنی رووفاتی 172 ئەنفالکراو پێشکەشی کرد رایگەیاند، “ئەمڕۆ بە دڵێكی پڕ لەخەمەوە کۆبووینەتەوە، دەزانم ئەنفال زۆر لەوە گەورەترە کە ئێمە و حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ لێمانڕوانیوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەزانم هەر کەس حەزدەکات رووفاتی ئازیزی خۆی بباتەوە زێدی خۆی، منیش بەڵێنتان پێدەدەم دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکان رووفاتی ئازیزانتان بنێرینەوە زێدی خۆیان.

محەمەد ساڵح