زایەڵە - ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆی نادەستوری بوون، دادگای فيدراڵی سيستەمی کۆتای لە پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشاندەوە. رەنگە هەبێ بڵێ بەم بڕيارە ستەم لە تورکمان و کلدوئاشوريیەکان کراوە، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەو بڕيارە لە بەرژەوەنديی ئەوانە.
وتیشی: بە پلەی يەکەم.يەکەم،مافەنەتەوەيی و ئايينيەکانی ئەوان هەرگيز بە ژمارەی ئەندام پەرلەمانەکانيانەوە بەند نييە و ناپيورێ.دووەم، چيتر نە پەنجەی تومەتبارکردانيان بۆ درێژ دەکرێ و نەباری هەژموون و فشاری هيچ لايەنێک هەڵدەگرن.
ئاماژەی بەوەش دا، سێيەم: ئەو بڕيارە دەبێتە هۆی هەموارکردنەوەی ياسای هەڵبژاردن و دۆزينەوەی رێگايەکی دادپەروەرانە بۆ بەشداريکردنیان.چوارەم: سيستەمی سياسی و حوکمڕانی کوردستان گەشە دەکات و گەشەکردنەکەش لە بەرژەوەنديی ئەوانيشە.
ئەوسەرکردەیەی یەکێتی وتیشی، ئێستا هەموو پێکهاتە و حزبەکان دەتوانن بەليستی نيشتيمانی بەشداری بکەن و قەوارە بچوکەکانيش دەتوانن هاوپەيمانی لەگەڵ قەوارە گەورەکان بکەن و لەو رێگەيەوە بچنەوە ناو پەرلەمان.
کامەران کەریم