زایەڵە - قایمقامیەتی سەیدسادق ڕایگەیاند: لیژنە هاوبەشەکـانی قائمقامیەتی قەزای سیدصادق، ئاگاداری سەرجەم خاوەنی(کۆگا و دەرمانخانە و نۆرینگەکانی تەندروستی و سۆپەرمارکێت و کارگەکانی دروستکردنی شیرینی و ماست و بەرهەمی شیرەمـەنیەکان و گۆشت فرۆش و فرۆشیـاران) دەکـات.
پێویستـە لەکـاتی گواستنـەوەی هەمـوو جـۆرە (دەرمانێکی پـزیشکی و خواردن و خواردنەوەکـان لە نێوان قەزاکەمان و شـارو قـەزا و ناحیـە و گوندەکانی دەورووبـەرمان، لە ڕێگای ئۆتـۆمبیلی جـۆری ساردکـەرەوە (بـــراد)بێـت، بە پێچـەوانەوە لە بازگەکان ڕێگا بە تێپەڕبوونی نادرێت و دەستی بەسـەردا دەگیرێـت، پاشان لە نـاو دەبرێـن .
کامەران کەریم