زایەڵە - ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەبارەت بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر مووچە و پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی جێگەی دڵخۆشییە، چونکە رێگرتنە لە ستەم چ لە لایەن بەغدادەوە بێت یاخود لە هەولێرەوە.
سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی لەسەر بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵییەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، گەیشتنی راستەوخۆی مووچە بۆ مووچەخۆران بابەتێکی زۆر گرنگە و بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیی جێگەی دڵخۆشییە.
لەبارەی پێکهاتەکانەوە رایگەیاند، کەس بێ ماف نەکراوە بەڵام میکانیزمەکەی گۆڕدراوە و هەڵبژاردن بۆ هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستانە بە پێکهاتەکانیشەوە و ئەوان بەشخوراو نابن. وتیشی، “دڵخۆشیمان بەو بڕیارە بەهۆی ئەوەوەیە کە گێڕانەوەی مافە بۆ مافخوراوان و ئومێدەوارم، هەموو مافەکان بە خاوەن مافەکان بدرێت.”