زایەڵە - کەشناسی هەرێم سەبارەت بە کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو رایگەیاند، ئاسمان بە گشتی لە نێوان ساماڵ و نیمچەهەوردا دەبێت و پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە. دەشڵێت، "ئەگەری بارانبارینێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان".
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەوردا دەبێت، ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بە جێگیری دەمێننەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، رۆژی هەینی ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت ئەگەری نمەبارانی کەم کەم هەیە لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم لەگەڵ کەمێک بەفر لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی هەرێم.
دەشڵێت، "پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ، تەنها لەناوچە شاخاوییەکان نەبێ کەمێک نزم دەبنەوە".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ١٨
سلێمانی : ١٦
دهۆک :١٨
کەرکوک : ٢٠
هەڵەبجە : ١٨
زاخۆ :١٧
سۆران : ١٣
حاجی ئۆمەران : ٤
گەرمیان : ١٩
محەمەد ساڵح