زایەڵە - باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد، سیستمێکی نوێی دژە موشەک و درۆنی خستەکار. 

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا بەیانی ئەمڕۆ هەینی، سیستمێکی نوێی دژە موشەک و بەرگری ئاسمانی چالاک کرد.

بەپێی ئەو تۆمارە ڤیدیۆیەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، کاتژمێر (٦:٠٠)ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغداد بۆ ماوەی (١٥) خولەک سیستمی دژە موشەک و درۆنی بۆ بەرگری ئاسمانی خستە کار و دەنگێکی زۆر گەورەی لێوە بیسترا. 

هەروەها میدیاکانی عێراق ئاماژە بەوەدەکەن، تاقیکردنەوەی سیستەمەکە تا کاتژمێر (٩:٤٠) خولەکی شەو بەردەوام دەبێت. 

سیستمی بەرگیرییەکە ناوی (سیرامە) کە باڵوێزخانەی ئەمریکا تاقی دەکاتەوە.