زایەڵە - سەرۆکی بەرازیل جەختی لەوەکردەوە، ئەوەی ئیسرائیل لەغەززە ئەنجامیدەدات، جینۆسایدە دژی فەڵەستینییەکان.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، لۆلا داسیلڤا، سەرۆکی بەڕازیل پێداگری لەسەر تۆمەتبارکردنی ئیسرائیل کردەوە و بە ئەنجامدانی جینۆسایددژی فەلەستینییەکان لە غەززە و لەمیانەی بۆنەیەکدا لە ریۆ دی جانیرۆ گوتی، "ئەوەی دەوڵەتی ئیسرائیل دەیکات شەڕ نییە بەڵکو جینۆسایدە، چونکە کوشتنی ژن و منداڵانە."
سەرۆکی بەڕازیل پێشتریش لە رۆژی 28ـى شوباتی 2024، ئیسرائیلی بەئەنجامدانی جینۆساید لە کەرتی غەززە تۆمەتبارکرد، ئەوەش قەیرانی دیبلۆماسی لەنێوان هەردوو وڵات بەدوای خۆیدا هێنا.
محەمەد ساڵح