زایەڵە ـــ سەندیکای تۆپی پێ قەتەر بە درێژەپێدانی گرێبەستی ڕاهێنەرە ئسپانیاییەکەی تیپی نیشتمانی ئەو وڵاتە، خەڵاتی قارەمانی ناوبراو و شاگردەکانی لە جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2023دا، پێشکەشیانی کردوون.

سەندیکای تۆپی پێ قەتەر دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی بەشێوازی فەرمی ڕایگەیاند کە بۆندی مارکس لوپس تا ساڵی 2026 درێژەی هەیە و ئەو ڕاهێنەرە ئسپانیاییە تا کۆتایی کێبەرکێیەکانی جامی جیهانی 2026 ڕاهێنەری ئەو تیپە لە ئەستۆ دەگرێت.

مارکس لوپسی تەمەن 62 ساڵ لە ماوەی یەک مانگ تا دەسپێکی کێبەرکێیەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2023 بوو بە جێنشینی کارلۆس کەیرۆش، بەڵام لەو ماوە کورتەدا کارێکی  گەورەی ئەنجامدا و تیپی نیشتمانی قەتەری گەیاندە پلەی قارەمانی.

ڕاهێنەری پێشووی ئسپانیا لەو کاتەوە ئەو ئەرکەی پێ سپێردرا، 7جار بردنەوە و یەک جار بەرانبەری و یەک جار دۆڕانیشی   تۆمار کردووە.

کەژاڵ حەمیدی