زایەڵە ــ گەشتێکی تایبەت و ناوازە لە لایەن گرووپی شاخەوانی چەرموو بە بەشداری چەندین گرووپ و دەستەی دیکە بۆ شاخی بەرزی پیرەمەگروون ئەنجامدرا.
ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی چەرموو مامۆستا حەمید هادی:سوپاس بۆ خوای باڵادەست کەیارمەتی داین بەشداربین لە گەشتێکی شەومانەوەی ناوازە و پڕلە سەرکێشی، لەشاخی پیری پیران شاخی پیرەمەگروون بەسەرپەرشتی تۆڕی شاخەوانی کوردستان و فیدراسۆنی کوردستان کەتێدا بەشێکی زۆری گرووپەکانی پارێزگایی هەولێر و سلێمانی و دهۆک بەشدار بوون.
بەشی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی چەرموو ڕایگەیاند: دیارەگرووپی شاخەوانی چەرموو وەک تاکە گرووپی شاخەوانی سنوری قەزایی چەمچەماڵ بەشداربوو بەهەشت ئەندامی تێکۆشەرە و ماندوونەناس، توانیمان نوێنەرایەتی شاخەوانی چەمچەماڵ بکەین و شەومانەوەمان لەپیرەمەگروون لەپاڵا هاوڕێیانمان ئەنجام بدەین.
هەروەها دەستەی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: دەسپێکی گەشتەکەمان لەگوندی زێوێ بوو، پاش گەیشتنمان بەکەمپی پیرەمەگروون کەمپینمان کرد و شەو ماینەوە پاشان لەبەرواری ٢٣-٢-٢٠٢٤دەستمانکرد بەڕۆیشتن بەرەولووتکە لەکەش وهەوایەکی سارد وبەفراوی سوپاس بۆخوا بەسەلامەت گەیشتین بەلووتکە لەگەڵ هەموو گرووپەشدار بووەکان و چەرموو سەلماندی پێشەنگە وماندوونابێت. لێرەوەسوپاس بۆتەوای دەستەیی بەڕێوەبەری تۆڕی شاخەوانی فیدراسۆنی و تەوای هاوڕێیانی بەشدار بوو.