زایەڵە - فوئاد عوسمان ڕۆژنامەنوس بە زایەڵەی ڕاگەیاند: ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌رمێنی زۆری له‌سه‌ر بوو ئه‌و قسه‌ی بافل تاله‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بوو كه‌ گۆتی ( جه‌مال لو مارێ) كه‌ به‌ شێوه‌زاری جوانی هه‌ولێریانه‌ و به‌ خه‌نده‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ری بری. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێم وانیه‌ كاك بافل به‌هیچ نه‌وعێك مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ بوبێت كه‌ به‌ توركمان بلێت لۆ ماڵه‌وه‌.

ڕاشیگەیاند: وا پێده‌چێ هه‌ندێ كه‌س ئه‌و وته‌یه‌ كاك بافل تاله‌بانی به‌ كه‌م كردنه‌وه‌ له‌ پێگه‌ی پێكهاته‌ی توركمان راڤه‌ بكه‌ن و لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكه‌ن كه‌ به‌ روونی دیاره‌ كێن ئه‌وانه‌ن كه‌ به‌و ئاراسته‌ بیر ده‌كه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ك به‌ روونی ئازاد كوره‌چی ده‌ری بری، هه‌ندێ له‌وانه‌ی كه‌ خۆیان پێ نوێنه‌ری توركمانانه‌كانی هه‌ولێره‌ و ساڵانێكه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌ستكه‌وتی كه‌سی، قۆرخی پێكهاته‌ی توركمانیان كردوه‌ و خستۆته‌ ژێر ئه‌جندای سیاسی لایه‌نێك و به‌ پشتیوانی ئه‌و لایه‌نه‌ و به‌و ده‌نگانه‌ی كه‌ هیچ كات ده‌نگی راسته‌قینه‌ی توركمانه‌كان نه‌بووینه‌ و له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ جێپێی خۆیان بۆ ده‌سته‌به‌ری ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ كردۆته‌وه‌ و له‌سه‌ر حسابی توركمان خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند كردوه‌.

وتیشی: ده‌نا توركمانه‌ ره‌سه‌نه‌كان هه‌رده‌م هاوبه‌شی و بگره‌ خاوه‌ن ماڵ بووینه‌ له‌گه‌ڵ كورد و پێكهاته‌كانی تری ئه‌و هه‌رێمه‌ و ئه‌گه‌ر تۆزقالێك مافیان ده‌سته‌به‌ر كرابێت ئه‌وه‌ له‌ سه‌رده‌می حكومه‌تی هه‌رێمه‌ بووه‌، چۆن ئه‌ركیان هه‌بووه‌ مافیان زیاتر له‌وه‌شدا، رۆڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش پێشكه‌نگ بووه‌ له‌ داوا كردنی ئه‌و مافانه‌، كۆتای توركمانه‌كانیش بۆ په‌رله‌مان هه‌ر به‌ پێنشاری ره‌وانشاد مام جه‌لال جێگیر كراوه‌، به‌لام ئه‌و مافه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ كه‌ بۆشایی ده‌نگه‌ دلێر و ره‌سه‌نه‌كانی توركمانیان بۆخۆیان قۆرغ كرد و چونه‌ ژێر هه‌ژمون و ئه‌جیندانی لایه‌نێك، كه‌ له‌ راسیتدا ئه‌وانه‌ هیچ كات نوێنه‌رایه‌تی توركمانه‌ ره‌سه‌نه‌كان نه‌بوون و ئه‌وان نوێنه‌ری ده‌نگی ئه‌و لایه‌نه‌ن كه‌ ده‌نگی بۆ كۆ كرینه‌وه‌، هیچ مانعێكیش نیه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ده‌نگێكی زه‌ق بلێن ئێمه‌ ئه‌ندامی ئه‌و لایه‌نه‌ین، هیچ عه‌یب نیه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنیش له‌سه‌ر لیستی ئه‌ودا خۆمان ده‌پالێوین، له‌وكاته‌داتوركمانه‌ ره‌سه‌نه‌كانیش با خۆیان نوێنه‌ری خۆیان هه‌بێت ئینجا تێده‌گه‌ین كامه‌یان نوێنه‌ری توركمانه‌ ره‌سه‌ن و راسته‌قینه‌كه‌ی شار ده‌كه‌ن.

ئاماژەی بەوەشدا؛ توركمانه‌ ره‌سه‌نه‌كان خاوه‌نی كلتور و ره‌سه‌نایه‌تی خۆیانن و یادگاریه‌كانیان به‌ كوچه‌ و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره‌ دێرینه‌ی كورستان هه‌ولێر هه‌ر له‌ قه‌لاو قه‌یسه‌ری و باداوه‌ و ته‌یراوه‌ ته‌عجیلدا دیاره‌، ئه‌وه‌ته‌ كوچه‌ و كوڵانه‌كان و گۆره‌پانی قوتابخانه‌كانی شار شایه‌دی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌دات بۆیه‌ ئه‌وانه‌ رۆڵه‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌ن له‌گه‌ڵ كوردا تاڵی و شیرینی سه‌رده‌مانێكیان نۆشیوه‌ كه‌ سه‌رده‌می زوڵم و سته‌می به‌عس بووه‌ و خوێنیان له‌گه‌ڵ خوێنی كورددا له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تری ئه‌و هه‌رێمه‌ تێكه‌ڵ بووه‌ و چه‌ندان پیاو ماقولی و لاوی ئه‌و هه‌ولێره‌ شان به‌شانی پێشمه‌رگه‌ چه‌كی خه‌بات و تێكۆشانیان له‌شان كردوه‌ و سه‌روه‌ت و سامان و مولك و مالی خۆیان كردۆته‌ قوربانی خه‌بات له‌ پێناو ئازادیدا، خانه‌واده‌ی موفتی و چه‌له‌بی و چه‌ندانی تر نمونه‌ی ئه‌وه‌ن.

ئەوەشی خستەڕوو: زۆرانیش له‌ خانه‌واده‌ توركمانه‌كانی هه‌ولێر خزمه‌تی زۆری كۆمه‌لگای كوردیان كردوه‌ هه‌ر له‌ ئه‌ندازیار و پزیشك ومامۆستا و یان بازرگانه‌ گه‌وره‌كانی شار له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیان رۆڵیان هه‌بووه‌ و له‌پاڵ براكانیان له‌ پێكهاته‌كانی تر بویرانه‌ و كارایانه‌ له‌ گۆره‌پانی خه‌باتدا بووینه‌. لێره‌دا ده‌بێَت ئێمه‌ی كوردیش دوو جۆره‌ توركمان له‌ هه‌ولێر وكوردستان جیا بكه‌ینه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی حه‌زی به‌ده‌ست هێنانی ده‌ستكه‌وتی كه‌سی و بره‌ پاره‌یه‌یه‌ك بۆ ماوه‌یه‌كی كورت كه‌م له‌سه‌ر حسابی براكانیان به‌لام ژیرده‌ستی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ خۆیان ده‌خه‌نه‌ ژێر ركێفی و چۆك له‌به‌ر ده‌میا داده‌نێ بێ ئه‌وه‌ی ئیراده‌یه‌كی خۆی هه‌بێت.یان ئه‌وتوركمانانه‌ی كه‌ به‌ عه‌قلانیه‌ت بیر ده‌كه‌نه‌وه‌، خۆیان به‌ هاوبه‌شی خه‌ڵكی ئه‌و هه‌رێمه‌ ده‌زانن و ژیانی برایه‌تی و ته‌بایی و یه‌كتر قبول كردن و هاوژیانی و پێكه‌وه‌یی هه‌ڵده‌بژێرن و دور ده‌كه‌ونه‌وه‌ له‌و ئه‌جندایانه‌ی كه‌ سه‌لبی ئیراده‌یان ده‌كات و بۆ مه‌رامی خۆی به‌كاریان دێنێ و له‌ رۆژێك ده‌ترسێن رژێمێك بێته‌وه‌ و حوكم بگریته‌وه‌ ده‌ست كه‌ پێیان بلێت ( له‌ عێراقدا توركمان نیه‌) ـ وته‌كه‌ی تارق عه‌زیز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ـ یان عه‌لی كیمیاویه‌ك بێ و پێیان بلێت ( ده‌بێ وابكه‌ین قاوه‌چیه‌كه‌مان توركمان بێت) بۆیه‌ من پێم وایه‌ توركمانه‌ ره‌سه‌نه‌كان قه‌د پێیان ناگوترێ لۆمارێ چونكه‌ ئه‌وان خاوه‌نی ره‌سه‌نایه‌تی و عه‌قلانیه‌تن و خۆیان به‌ خاوه‌نی ئه‌و مه‌فته‌نه‌ ده‌زانن و ئه‌وانی تریش كه‌یفی خوێیان ده‌چنه‌وه‌ مارێ یان یان شوێنێكی تر تاكو به‌شێوازی تر ده‌ستكه‌وتی مادی و شه‌خسی دور له‌ ئیرداده‌ی توركمانیه‌تیان لێ به‌ده‌ست بهێنن.

کامەران کەریم