زایەڵە - بەرپرسێکی گۆڕان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هەرگیز دەستەڵاتداران شەڕی ماف و داخوازی پێکهاتەکانیان نەکردوە، بەڵکو بەردەوام وایان کردوە بازنەیەکیان بەدەوردابکێشن و جودایان بکەنەوە لەهاوڵاتیانی ئەم هەرێمە.

نزار مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەسروشتی کەمینەکان لە کوردستان بۆمانەوەی خۆیان لایەنگری دەستەڵات بون  زۆر بەکەمی بەپێچەوانەی خواست و بەرژەوەندی دەستەڵاتەداران وەستاونەتەوە و دەستەڵاتیش هەرگیز درێخی نەکردوە لە بەکارهێنانیان بۆ بەرژەوندیەکانی لەڕێی دیاریکردنی نوێنەرو سەرکردەی کارتۆنی و لاینگری خۆی لەنێوانیان کە دڵخوازی زۆرینەی ناو ئەو پێکهاتانە نەبون خزمەتیان بە دۆزەکەیان نەکردوەوکاریان بۆ بەرژەوند ی خۆیان و ئەو دەستەڵاتە بوە کە لەو دەڤەرە بوون. هەرگیزیش دەستەڵاتداران شەڕی ماف و داخوازی ئەو پێکهاتانەیان نەکردوە، بەڵکو بەردەوام وایان کردوە بازنەیەکیان بەدەوردابکێشن و جودایان بکەنەوە لەهاوڵاتیانی ئەم هەرێمە و بۆ ئەوە ی بەردەوام هەست بەمەترسی دەوروبەر بکەن و بۆ مانەوە چاویان لە پاڵپشتی دەستەڵاتبێت ئێستاش شەڕ شەڕی ماف و بەرژەوە ندی پێکەوە ژیان و هاوڵاتی بونی پێکهاتەکان نیە.

وتیشی،  بەڵکو شەڕی کورسی پێکهاتەکانە بۆ بەرژەوندی حیزبەکان لەهەردولا، ماوەیەک هەوڵەکان بەوشێوەیەبو کە کورسی پێکهاتەکان دابەش بکرێت بەسەر زۆنەکان ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە لەهەر ناوچەیەک یان زۆنێک بێت ئەوە کورسیەکە بۆ دەستەڵاتی ئەو زۆنە دەبێت ئێستاش کەنەماوە لەدەستەڵاتداری ئەوزۆنە ڕۆشتوە کە کورسی پێکهاتەکانی لێبوە .نەک لەکەمینەکان و پێکهاتەکان.

کامەران کەریم