زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی کۆسارـــ کۆیە گەشتێکی تایبەتی دووڕۆژە و شەو مانەوەی ئەنجامداوە بۆسەر شاخی سەرکەشی پیرەمەگروون
بەشی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی کۆسار ــ کۆیە: بەتیمێکی تایبەت گەشتێکی شاخەوانی دووڕۆژ و شەومانەوەمان، لە وەرزی زستاندا و لە پلەی ساردی ژێر سفردا کە ۱٠ پلە بوو لەشاخی پیرەمەگرون ئەنجامدا.
بەشی ڕاگەیاندن وتی: سوپاس و ستایش بۆخودای گەورە کەوا گەشتەکە بەسەلامەتی و سەرکەوتوانە جێ بەجێکرا.
شایانی باسە لە گەشتەکەماندا چاومان بە کۆمەڵێک شاخەوان کەوت کە لەکەمپی شەومانەوەی شاخی پیرەمەگرون دەهاتنەخوارەوە و ئێمەش زۆر خۆشحاڵبوین بەدیداری بەڕێزیان.