زایەڵە ـــ کۆمەڵەی شاخەوانی گەرمیان گەشتێکی شاخەوانی ئەنجامدا بۆسەر شاخی بەمۆ و سرووشتە جوانەکەی دەربەندی بێلوولە.

دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی هەردەوانی گەرمیان: کۆمەڵەی هەردەوانیی گەرمیان  گەشتێکی شاخەوانیی ئەنجامدا بۆ سروشتە جوانەکەی دەربەندی بێلوولەی لە بناری بەمۆ، خاڵی دەستپێک لێرەوە بوو بۆ ئەشکەوتی دەرەزێ.
هەر بەڕاستی ئەوەی کە کۆڵەپشتێک لە پشت نەکاو داردەستێک(باتووم)ێک بەدەستەوە نەگرێ و گەشتێک بۆ ئەو دەڤەرە جوانە نەکات مانای ئەو ڕستەی نازانێ کە کوردستان بەهەشتی سەرزەمینە.
سوپاس بۆ خوا دوای عەسرێکی درەنگ بە سەلامەتی ئەندامانی بەشداربوو لە گەشتەکە کە 23کەس بووین بە پایان گەیشت و بەرەو ماڵ بەڕێکەوتین.