بۆ یەکەم جار دوای ئازاد بوونەوەی موسڵ لەدەستی داعش، ئۆرکێسترای مۆسیقا لە شاری موسڵ بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جارێکی دیکە دەنگی میوزیک لە موسڵ بیسترا و لە هۆڵی رەبیعی موسڵ بە بەشداری ژمارەیەک لە هونەرمەند و رۆشنبیرانی شارەکە یەکەم ئۆرکێسترا پێشکەشکرا.
ماوەی 6 هەفتە 35 کچ و کوڕی میوزیکژەنی موسڵ کاریان لەسەر ژەنینی 11 پارچە میوزیک کردبوو کە تایبەت بوو بە هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی موسڵ و لەلایەن محەممەد مەحموود، میوزیکژەنی ناسراوی موسڵ سەرپەرەشتی دەکرا.
رێکخرانی ئۆرکێستراکە دەڵێن ویستوویانە لە رێگەی ئەم کارەیان پەیام بگەیەننە حکومەتی عێراق و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە گرینگی و بایخی زیاتر بە موسڵ بدەن.