زایەڵە - زانا رەحمان، قائیمقامی پێنجوێن بەزایەڵەی  راگەیاند، لەسەر رێگای ملەکەوە کە رێگای سەرەکی نێوان پێنجوێن - سلێمانییە، ئەو بارهەڵگرە گەورانەی زنجیریان پێوە نییە، بە ئاسانی ناتوانن بەرزایی ملەکەوە تێپەڕێنن و ئاستەنگی هاتوچۆیان بۆ دروستبووە.

ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئێستادا تیمەکان سەرقاڵی رژاندنی خوێن بە رێگاکەدا و تاوەکو ئەوکاتە دەبێت شۆفێران رەچاوی دۆخی رێگاکە بکەن.

کامەران کەریم