زایەڵە ـ ئایدن مهعروف، وەزیری حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان رایگەیاند، دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەرکی حکومەتی عێراقە و پێویستە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.
ئایدن مەعروف، لە بهرنامهی تاوتوێی كهناڵی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەرکی حکومەتی عێراقە و دەبێت مانگانە حکومەتی عێراق رەوانەی هەرێمی کوردستانی بکات.
باسی لەوەش کرد، پێکهاتەکان مەترسی نین لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکی باشیان هەبووە لەگەڵ پارتی و یەکێتی.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دادگای فیدڕاڵی لە بڕیارەکەیدا، حکومەتی عێراق و هەرێمی پابەند کردووە بە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.