زایەڵە -قاسم ئەعەرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق  ئەمڕۆ پێنجشەممە،  گەیشتە شاری ئەنتاڵیا لە توركیا.
لە ڕاگەیەندراوێكدا لە باڵیۆزخانەی كۆماری عێراق لە ئەنقەرە، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی زایەڵە نێردراوە تێیدا، ڕایگەیاندووە: “ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و شاندی یاوەری گەیشتە شاری ئەنتاڵیای توركیا بۆ بەشداریكردن لە سێیەمین كۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا، كە لەژێر دروشمی "دیپلۆماسی دیار لە پێشگرتن لە قەیرانەكان" ، لەماوەی 1-3ی ئازار، بە سەرپەرشتی سەرۆك كۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، و ئامادەبوونی سەرۆكی دەوڵەت و حكومەت و وەزیرەكانی زیاتر لە ١٠٠ وڵات، بۆ تاوتوێكردنی زۆرێك لە پرسە جیهانییەكان، كە لە گۆڕانی كەشوهەوا و تیرۆر و ئاسایشی خۆراكەوە دەستپێدەكات .
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "بەشدارییەكەی ئەعەرەجی لەسەر بنەمای ئەو بانگهێشتنامەیە دێت كە لەلایەن وەزیری دەرەوەی كۆماری توركیا، هاكان فیدان ئاراستەی كراوە".