زایەڵە - ئەرسەلان قاسمی، سەرۆکی دەستەی کشتوکاڵى ئێران رایگەیاند، لەکاتێکدا هەشت مانگ لەمەوبەر بەدوای هاوردەکردنی مریشک دەگەڕاین بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ناوخۆ، دوێنێ بارێکی هەزار تۆنیمان هەناردەی عێراق کرد و بەدوای بازاڕی نوێی هەناردەکردندا دەگەڕێین.

دەشڵێت، توانامان هەیە بۆ بەرهەمهێنانی 3 ملیۆن تۆن مریشک لە وڵاتدا و ئەگەر ئەو توانایانە بخرێنە نێو خولی بەرهەمهێنانەوە، ئەوا بڕی هەناردەکردن زیاد دەکات.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە دەڵێت، “نابێت ئێمە بۆ هەمیشە وابەستەی دۆلاری نەوت بین”.