زایەڵە - عوسمان گوڵپی چاودێری سیاسی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لە راستیدا ئەوەی دۆخی خەڵکی گەیاندە ئەم رۆژەی کە هاوڵاتیان و خەڵک دلخۆشبن بەوەی قوتی خۆی و مناڵەکانی بچێتە سەر عێراق، واتە مووچە خۆران دڵنیاتربن کە مووچەیان لای حکومەتی عێراقیبێت باشترە تا حکومەتی کوردی،بەرپرسیارێتی هەر جۆرە گردفت و قەیران ونەمانی ئینتیمایەک لە یەستۆی حکومەتی هەڕێمە لە هەموو کانینەکاندا.

وتیشی، بۆیە لە ئێستادا زۆرینەی ڕای گشتی مووچەخۆران لەسەر ئەوەیە کە مووچە لە ململانێی سیاسی بیتە دەرەوەو لە عێراقەوە دابین بکرێت، تە نانەت موچەخۆران نایانەوێ هیچ پەیوەندیەک بمینێ لە نێوان مووچە و حکومەتی هەرێمدا، بۆیە پشتیوانی پێدانی مووچە لەکاتەن بەغدادەوە بەهیزە.

ئەوەشی خستەڕوو، وە لە ئەگەری دروستکردنی گرفت بۆ چارەسەری قوت و بژێوی خەڵک وادەکات جارێکیتر نارەزاییەکان سەر هەڵبدەنەوە و فشار دەست پێبکاتەوە، جا من پێموایە گەر جارێکیتر خەڵک بۆ داوای قوتی ژیانی بێتەدەرەوە ئەوا زۆرتر سوردەبێ لەسەر خواستەکانی و بەئاسانیش کۆتایی پێ نایەت، چونکە ئەمە ئاخر دەرفەتی چارەسەر بونی گرفتی مووچەیە،بۆیە لە ئەگەری دروستکردنی هەر گرفتێکدا مامۆستایان و هاوڵاتیان پێکەوە فشارەکان دەست پێدەکەنەوە و خۆپیشاندان و هەموورێکارەکانیتری فشار دەگیرێنەبەر تا چاڕەسەری گفتەکان.

کامەران کەریم