زایەڵە - فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان و بۆرییە نەوتییەکانیش لە تورکیا ئامادەن.

ڕاشیگەیاند، کە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان قسەیان کردووە و پێیان گوتراوە، هەرێمی کوردستان بۆaa هەناردەکردنەوەی نەوت ئامادەیە.

هیواشی خواست حکومەتی هەردوو وڵات مانگی aداهاتوو لە بەغدا کۆببنەوە و لەسەر بنەمای راپۆرتە ئامادەکراوەکان، پلانێک بۆ چارەسەری ئەو بابەتە دابنێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک کێشە هەن. کێشەکان لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا نین؛ ئەوان گەیشتوونەتە رێککەوتن، بەڵام بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە، بەغدا پێویستە گفتوگۆ لەگەڵ ئەو کۆمپانیا نەوتییانە بکات کە لە کوردستانی عێراق کار دەکەن.

رۆژی 25ـی ئاداری 2023، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک بەهۆی بڕیارێکی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس راگیرا. 

کامەران کەریم